١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:٥٠
Source: Mehrnews
گرینگترین هەواڵەکانی ئێران لەو حەوتەیەی کە تێپەڕی

ئەو هەفتەیەی کە تێپەڕی بۆ ئێران پڕ بوو لە ڕووداوی سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئابووری؛ ڕووداوگەلێک کە وێنەیەکی ڕوون لە دۆخی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە دەخاتە بەرچاو.

لە ئەم ڕاپۆرتەدا گرینگترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە دێت کە دۆخی ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ئێران ڕوونتر دەکاتەوە.

بەردەوامی هاوکاری تاران و ڕیاز لە ڕێوڕەسمی حەج

ئێران و عەرەبستان ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆ کرد کە بە پێی ئەوە حاجیانی ئێرانی بتوانن لە ساڵی ٢٠٢٦ بە ئاسانی و پاراستنی کەرامەت و تەندروست بچنە حەج.

پاگەندەی ئاژانس سەبارەت بە چاوەدێری بەسەر ئۆرانیۆمی پیتێندراو

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمیەکانی ئێران ، ئەگەر تاقی کردنەوە لەسەر پاشەکەوتی ئۆرانیۆم بە ئاستی پیتاندنی بەرزیان نەبووە.

کردنەوەی پێشانگای " ڕەنگەکانی دۆستایەتی" ئێران و ڕووسیا لە تاران

زیاتر لە ١٠٠ بەرهەمی هەڵبژێردراوی هونەرمەندانی ئێرانی و ڕووسیا لە قاڵبی فێستیڤاڵی فەرهەنگی ڕەنگەکانی دۆستایەتی لە تاران نمایش کراوە.

تێکشکاندنی تۆڕێکی سیخوڕی هاوپەیوەند بە ئەمریکا و ئیسرائیل

ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا لە ناسینەوە و تێکشکاندنی تۆڕێکی سیخوڕی سەر بە ڕێکخراوی سیخوڕی ئەمریکا و ئیسرائیل هەواڵی دا.

دیداری سێ قۆڵی نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا و چین لەگەڵ بەرپرسی گشتیی ئاژانس

نوێنەری سێ وڵاتەکە لە ڤیەنا پێش لە کۆبوونەوەی شۆرای حوکام لەگەڵ ڕافائێل گرۆسی دیداریان کرد و سەبارەت بە دوایین دۆخی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆیان کرد.

ئێران: ئەمریکا پەیامی دژ بە یەک سەبارەت بە دانوستانی ئەتۆمی دەنێرێت

سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ئەمریکا لە ڕێگای ناوبژیوانەکانەوە پەیامی دژ بەیەک سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمیەکان دەنێرێت.

ڕوونوێنی لە "تووریست کارت" بۆ بەرز کردنەوەی ئاسایش و ئاسانکاری سەفەری گەشتیارانی دەرەکی

وەزیری میراتی فەرهەنگی ڕایگەیاند "توریست کارت" بە ئامانجی دابینی ئاسایشی دارایی، ئاسانکاری گۆڕینەوەی دراو لە فڕۆکەخانەکان چالاک کراوەتەوە.

تێکشکاندنی تۆڕی هاکری هاوپەیوەند بە مووساد

ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا لە دەستگیرکردنی سەرپەلی گرووپێکی هاکری هەواڵی دا؛ گرووپێک کە بە وتەی اپا لەگەڵ تۆڕی سیخوڕی ئیسرائیل هاوکاری هەبوو.

ئێران چەند مانگیلەی نوێ دەنێرێتە ئاسمان

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران ڕایگەیاند مانگیلەکانی زەفەر، پایا و کەوسەر قۆناغی کۆتایی تەکنیکیان تێپەڕاندووە و لو مانگەکانی داهاتوو ئامادەی هاویشتنن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha